واشنتۆن سزای بەسەر ٣ کەسدا سەپاند بەهۆی هاوکاریکردنی کۆریای باکوور
واشنتۆن سزای بەسەر ٣ کەسدا سەپاند بەهۆی هاوکاریکردنی کۆریای باکوور
گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سزای بەسەر سێ کەسدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە پێشکەشکردنی پشتیوانی لەکۆریای باکوور لە ڕێگەی پارەدارکردنی نایاسایی و چالاکیی ئەلیکترۆنی زیانبەخش. لە بەیاننامەکەی گەنجینەی ئەمریکادا ئەو کەسانەوەک بازرگانێکی دراو کە بنکەکەی لە چینە، یەکێکی دیکەشیان لە هۆنگ کۆنگ و نوێنەری کۆمپانیای بانکی کوانگسۆنی کۆریای باکوور کەبەم دواییە ڕووی لە شاری داندۆنگی چین کردووە، ناساندووە.