ڕژێمی تیرۆریستی ئێران وەک ئوکتوپوسێکی له بیواری تیرۆر و تۆقاندن و کوشتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه که ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریکا تڕه‌مپ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، که بۆته هۆکارێک له جیهاندا هیچ که‌سێک حسابی هیچ شتێک بۆ ئه‌و سه‌رۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناکات! نەزانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی که ئه‌م ڕژێمە خوێنڕێژەی ئێران هێشتا پێگەی خۆی پاراستووە و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.
لە کاتی هێرشە ١٢ ڕۆژییەکەی ئیسرائیل‌دا، سوپای ئیسرائیل بە هێزێکی باشه‌وه، به وره‌یه‌کی زۆره‌وه هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران. بە گوێرەی سەرژمێرییەکان، ئەگەر ئەم هێرشە بەردەوام بوایە، ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بە تەواوی لەناو دەچوو. بەڵام ترەمپ، کە تەنها بیری لە سەرکەوتن و ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی خۆی بوو، دەستێوەردانی کرد و فشاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشەکانی بوەستێت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل، قودره‌تی هێرشه‌کان لەدەست بدات و ڕژێمی تیرۆریستی ئێران زیندوو بمێنێتەوە. تڕه‌مپ ئه‌وه‌ی بۆیه کرد، ده‌ویست سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌ناوی خۆیه بکرێن.
ترەمپ، کە خۆی بە باشترین سەرۆک دادەنێت، لە ڕاستیدا هیچ کارێکی بەرچاوی لە دژی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران ئەنجام نەداوە. هەموو سەرکەوتنەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل: ڕێبەرانی ڕژێمەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران، ته‌واو شوێنه‌کانی هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڕژێم، له‌لایه‌ن ئیسرایله‌وه وێران کران، ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ کردی، هاش و هوش و هیچ!
ئەمریکا و ترەمپ هیچی نەکردووە، تەنها قسەی پووچ و بێ بنەما. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ترەمپ قسەکەرێکی بێ کردەوەیە و ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بە باشی ئەمە دەزانێت و گاڵتە بە ترەمپ دەکات.
ترەمپ نەخشەیەکی نییە، تەنانەت بیرۆکەیەکی نییه بۆ هه‌بوونی پلانێکی باشه بۆ له‌نێوبردنی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران. تڕه‌مپ لە جیاتی ئەوەی هێزەکانی بەکاربهێنێت دژی ئێران و هه‌وڵیستی توندی هه‌بێ، تڕه‌مپ که‌وته قسه‌ی بێ‌مانا، دەستی کرد بە خراپکردنی ناوبانگی کورد، کوردەکان کە شەڕیان لە دژ داعش دەکرد و داعش و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له داعش پاراست، ترەمپی بێ ئه‌قل، بۆ ڕازی کردنی ئەردۆغانی سه‌رۆکی تورکیا، کە خۆی پشتگیری داعش بوو، تۆمەتی بۆ کوردکان سازکرد، کە چەکیان دزیوە. ئەم کارەش زۆر ئەردۆغانی ڕازی کرد، دڵی ئه‌روغان گه‌ش و خه‌نده‌ی خسته سه‌ر لێوی تورکه نه‌ژاد په‌رسته‌کان، بەڵام ترەمپ نەیتوانی هیچ شتێکی تر بکات، ته‌نها قسه‌ی بێ‌مانا و درۆزن و ساخسته‌چیی!!!
ترەمپ وەک پیاوێکی بێ توانا و نەزان مێژوو باسی ده‌کات. ئەو نە بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو، نە پاڵەوانێک، هیچ که‌سێکی باش نییه، درۆزنه، وه‌ک که‌سێک دێته مێژوو ئەمریکای لەناو برد، ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران نه‌ڕووخێنێ، ئیدی که‌س حسابی بۆ ناکات! بەهۆی نەزانی و بێ پلانییەتی ترەمپ، ڕژێمی تیرۆریستی ئێران هێشتا پێگەی خۆی پاراستووە و ئەمریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی خستووەتە مەترسییەوە. ترەمپ گەورەترین شکست و دۆڕاو ده‌بێ له مێژوودا.
یه‌ک ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ تڕه‌مپ، ئه‌ویش ڕووخاندنی ته‌واوی ڕژێمی ئێرانه، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕژێمی ئێران‌دا به هه‌موو نرخێک، ته‌نها بژارده‌ی ئه‌مه‌ریکایه! خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا، جه‌ناڕه‌له‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژێمی ئێران بمێنێته‌وه، چوونکه ئه‌و ڕژێمه ده‌بێته هۆکاری له نێو بردنی ئه‌مه‌ریکا.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ڕژێمی ئێران هه‌تا دێت ده‌بێته هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرتر بۆ ناوچه‌که!
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه، ڕژێمی ئێران ته‌واو بکرێ، له نێو ببرێ، پێویسته ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تێرۆریی ڕژێمی ئێران کۆتای‌یان پێ بێ!