تورکیا بە فەرمی داوای لە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران کردووه کە هێرشەکانی لەسەر گروپە کوردییەکان بەشێوەیەکی به‌رچاو به‌رفراوان بکات. ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەرزبوونەتەوە.
ڕژێمی تیرۆریستی ئێران کە بەردەوام پەنای بۆ توندوتیژی و کوشتنی کورده‌کان بردووە، لەم دواییانەدا هێرشی چڕی لەسەر پێگەکانی کورد لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە بە ئاشکرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و زیان بە دانیشتووانی مەدەنی دەگەیەنێت. ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه، ئه‌وه‌یه که تورکیا خۆی ئه‌ندامی ناتۆیه، بۆچی و له پێناوچیی ده‌بێ هاوکاری هاوکاری ڕژێمی ئێران ده‌کات؟
تورکیا خۆی یەکێکە لە هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ، به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام له ژێره‌وه و هاوکاری ڕژێمی تیرۆریستی ئێران لە دژی کورد ده‌کات. ئەم دوو وڵاتە ، ئێران و تورکیا، سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان به‌ڵام له‌سه‌ر خوێن و کوشتی کورد، هاوده‌نگن، به‌رده‌وام هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. بە نهێنی هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ پەکخستنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.
تەنانەت پێشتر عەباس عێراقچی، به ئاشکرا، به ڕوونی، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران، ڕاستەوخۆ سوپاسی تورکیای کرد لەسەر هاوکارییەکانی لە هێرشێکی هاوبەشی سەربازیدا بۆ سەر هێزەکانی کورد. ئەمە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خیانەتی تورکیا بە ناتۆ، چونکە وەک ئەندامێکی گرنگی ناتۆ، لەبری پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی وەک ئەمریکا، هاوکاری ڕژیمی تێرۆریستی ئێران ده‌کات! ئه‌مه له کاتێکدایه، ده‌وله‌تانی ناتۆ بێ ده‌نگ و گوێشیان لێ نییه!
تورکیا هاوکات پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هه‌یه، به‌ڵام و بێبەزەییانە کورد ده‌که‌ونه هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان. وه‌ک له‌و ماوه‌یه‌دا که له ئیستانبول ڕوویدا. لە شەقامەکانی تورکیا، هاووڵاتیانی کورد بەهۆی کوردبوونیانه‌وه دەبنە ئامانجی هێرش و تەنانەت کوشتن، تەنها لەبەر قسەکردن بە زمانی دایکیان ده‌که‌ونه به هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکیا، که ئه‌ندامه‌کانیان له حزبه‌کانی ده‌سه‌لاتداری تورکیان و هیچ لێپرسینه‌وه‌یان لێناکرێ و تاوانباران که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورده‌کان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵات نه‌کرێن، ئازاد ده‌کرێن و هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یان لێنکارێ!
دوور نییه به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان به‌یاننامه‌یه ده‌ربکه‌ن و داوای ڕاگرتنی شه‌ڕێش بکه‌ن، ئیدی ئه‌وه تورکیایه، له‌سه‌روه شتێک خۆی وه‌ک دێموکراتیک، به‌ڵام ڕاستیدا ته‌نها فریودانه و تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد هیچ ئازادیه‌کی بۆ گه‌لی کورد نییه، وه‌ک پێشتر ئاماژه به‌وه کراوه، چه‌کدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دوای شه‌هیدبوونی زیاتر له ١٠٠ هه‌زار گه‌نج و لاوای کورد، بۆ ئازادی چه‌کدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتنه و به هه‌ده‌ردانی خوێنی کورد و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر، بێ ئه‌وه‌ی تورکیا هیچ داخوازیه‌کی گه‌لی کوردستان بۆ ئازادی به ده‌ست بێنێ، په‌که‌که گه‌وره‌ترین خیانه‌ی له مێژووی گه‌لی کوردستان له کورد کرد.
تورکیا گه‌وره‌ترین سیاسه‌تی دووژمنکارانه دیژی گه‌لی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کات!
جاران په‌که‌که ڕوویان ده‌هات قسه به پارتی بلێن و باسی ئاشبه‌تاڵ و هه‌ندێ قسه‌ی پڕوپوچ بکه‌ن!
زیاتر له ١٠٠ هه‌زار گه‌نج و لاوای کورد له‌لایه تورکیا شه‌هید کران، ئه‌وه بوو به هه‌رهه‌می عبدالله ئۆجالان؟؟؟
ته‌نها لێدانی کورد و شۆڕشی کورد؟
که‌سێ هه‌یه بتوانێ له ئیسته‌مبوڵ به ئاشکرا بڵێ من کوردم و به کوردی و به ئازادی قسه بکات؟؟؟
تورکیا ڕژێمێکه، میلله‌تی تورکیا تێنووی خوێنی کوردن، ئه‌و ڕژێمه‌ی تورکیا، ئه‌مه‌ریکا و پارتی کرێکارانی کوردستان و ناتۆ ، ڕووسیا ئێرانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به‌کار دێنێ!
ئه‌مه‌ریکا چۆن ده‌بێ ئه‌وه قوبوڵ بکات؟
پارتی کرێکارانی کوردستان چۆن ده‌بێ ئه‌وه قوبوڵ بکه‌ن؟