ئەمریکا شەوی شەشەمی هێرشە ئاسمانییەکانی بەرامبەر ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ئەنجامدا و ئەمجارەیان پرد و بەندەرێکی لە باشووری ئێران کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵگرییەکان، لە هێرشەکاندا بەلایەنی کەمەوە هەشت کەس کوژراون و زیانی ماددی بە ژێرخانی شارستانی گەیشتووە.

ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەمریکا بەرامبەر بنکەکانی ئەم ڕژێمە لە سووریا و بەحرەینیش فراوانتر بووە.

لە بەرامبەردا، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس کردووەتە ئامانج و ململانێکە بەسەر تەنگی هورمۆز بەردەوامە.

بەپێی هەواڵەکان، دۆناڵد ترامپ فەرمانی دا بە لەناوبردنی تاوەری کۆنترۆڵی بەندەرە سەرەکییەکانی باشووری ئێران بۆ توندکردنەوەی گوشارەکان.