بەرێز رەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان یادی ١٦ی مارس کردەوە
١٦ی مارس وەبیرهێنانەوەی یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی دەوڵەتی بەعس دژی نەتەوەی کوردە کە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی شاری حەڵەبجە کرایە ئامانج و بە هەزاران هاوڵاتی کورد لەو کارەساتەدا کوژران. ئەم تاوانە بێگومان درێژەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کورد بوو کە حکوومەتی داگیرکەری عێراق ساڵانێک پەیڕەوی دەکرد.
لە هەمان کارەساتیشدا، ٧٢ هاوڕێ لە پێشمەرگەکانی «گوردانی شوان»ی کۆمەڵە ژەهراوی بوون و لە شەڕێکی نابەرابەر لەگەڵ چەکدارانی حکوومەتی ئێران گیانیان بەخت کرد. ئەم دوو کارەسات و تاوانە لە بیرەوەری سیاسیی نەتەوەی کورد و مێژووی خەباتەکەیدا ماونەتەوە.
ئەو کاتە کۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتان چاویان لەو تاوانانە پۆشی و هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کورد و پرسەکەی لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە و بووەتە ئەجیندایەکی سەرەکیی ناوەندە سیاسییەکانی جیهان. گیانبازی و فیداکاریی نەتەوەی کورد و خەباتکارانی دەسکەوتی مەزنی بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی کوردستان دەبێ.
ڕەزا کەعبی
١٦ مارس ٢٠٢٦