سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە
سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، "لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سبەیدووشەممە 6/2/2023، ئاسمانی هەرێمى کوردستان بە درێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکو هەولێر بەفر و بارانبارینی بەردەوام دەبێت، لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمى کوردستان تەنیا ئاسمان هەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرما سبەیبەراورد بە ئەمڕۆ، دوو تا سێ پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەبەهێز چالاک دەبێت بە خێرایی 20 تا 45 کیلۆمەترزیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە."
ڕاشیگەیاند، هەر بەهۆی چالاکیی باوە لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانمان دەگرێتەوە، بە تایبەت چڕییخۆڵبارینەکە لە کاتەکانی شەودا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت و نیوەڕۆی رۆژیسێشەممە 7/2/2023 کۆتایی پێ دێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی باران، سبەی کاتەکانی شەو بارانی پچڕپچڕ و ڕێژە مامناوەند لە ناوچەکانی سنووریپارێزگای سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین دەست پێدەکاتەوە و لەگەڵ بەردەوامیی بارانبارین لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دهۆک و هەولێر ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت، هەندێک کات لێزمەباران وهەورەبرووسکە چالاک دەبێت.