ژماره‌یه‌کی باشی تێرۆریستانی سه‌ر به ڕژێمی ئێرانیان کوشت. ڕژێمی تیرۆریستی ئێران تەرمی ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودیە لە عێراق وەردەگرێته‌وه‌. ئەو هێرشە بەردەوامبوونی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانە وێرانکەرەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەکەدا.

ئه‌ندامه‌ کوژراوەکانی سوپای ئیران بەشێک بوون لە میلیشیاکانی سەر بە ڕژێم کە بۆ ماوەیەکی درێژ دەستیان لە تیرۆر و ناسەقامگیریی عێراق هەبووە. ئەم چەکدارانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی و درۆنی دژی هێزەکانی هاوپەیمانان و دامەزراوە حکومییەکانی عێراق دەستنیشان کراون.

ڕژێمی خوێنڕێژی ئێران بە پشتگیرییکردن و چەکدارکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەردەوام هەوڵی بڵاوکردنەوەی کاولکاری و توندوتیژیی لە عێراق و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات.