ڕووسیا لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بۆ سەر ئۆکراینا، نۆ کەسی کوشت و ژمارەیەکی دیکەشی بریندار کرد.

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە چڕەکانی ڕووسیا نییە و داوای هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی کرد.

هێرشەکانی ڕووسیا بە درێژایی شەوێکدا بەردەوام بوون و ئامانجەکانیان ناوچەیەکی فراوانی ئۆکراینایان گرتەوە.