ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی خەبات لە ناوچەکانی باشووری کوردستان.
هێرشەکان لە کاتێکدا ئەنجام دران کە ڕژێمی تیرۆریست بەردەوامە لە چەوساندنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و پێشێلکردنی سەروەری ناوچەکە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانەوە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام هێرشەکە بە توندی ئیدانە کراوە.
ڕژێمی تیرۆریستی ئێران پێشتریش چەندین جار بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە باشووری کوردستان کردووەتە ئامانج، ئەمەش ڕەوشتی خوێنڕێژی و ستەمکاری ئەم ڕژێمە دەردەخات.
هێزه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان که چالاکی و هێزییان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه‌ن.
١/ حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران KDPI
٢/ کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٣/ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤/ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٥/ سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٦/ پارتی ژیانی ئازاد ، PJAK
٧/ بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان BAK
٨/ پارتی ئازادی کوردستان PAK
به‌شی زۆری حزبه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له کامپه‌کاندا جێگیربوون و ڕۆژانه ده‌کرینه ئامانج!
پژاک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، هێزه‌کانیان له چیاکانن و نیشته‌جێی کامپه‌کان نین و که‌متر ده‌کرێنه ئامانجی دڕۆنه‌کانی ئێران.