میوانداری پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 25 له به‌سره 33 ملیۆن دۆلار. خەرجیەکەیەتی
میوانداری پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 25 له به‌سره
33 ملیۆن دۆلار. خەرجیەکەیەتی
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابوری رایگه‌یاند، تێچووی میوانداری پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 25 له به‌سره 33 ملیۆن دۆلاره،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ زیادکردنی جوڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان عێراق و وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی.
نه‌بیل مه‌رسومی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تێچووی میوانداریکردنی که‌نداوی 25 و ئاماده‌کاریه‌کان له‌ڕوی دابینکردنی شوێنیمانه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی دو یاریگا له‌سه‌ر عێراق بڕی 33 ملیۆن دۆلاره.
وتیشی، "میوانداری پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 25 له‌دوای چه‌ندین ساڵ، ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ زیادبونی جوڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانله نێوان عێراق و وڵاتانی که‌نداو، خه‌رجکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش زۆر باشتره له‌و پاره زۆرانه‌ی به‌بێ سودێکی ئه‌وتۆ له ده‌زگاکانی وه‌به‌رهێنانیناوخۆیی و نیشتمانی له ساڵی 2006ه‌وه تا ئێستا خه‌رجکراون".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پاڵه‌وانێتی که‌نداوی 25 له به‌سڕه به‌ئاماده‌بونی سه‌دان هه‌زار که‌س له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌کات، یه‌که‌م یاریشله‌نێوان عێراق و عه‌ممان له‌کاتژمێر 7:00ی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بیش له کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که‌به‌شدارن که ئه‌وانیش (عێراق، عوممان، سعودیه، یه‌مه‌ن، به‌حرین ، کوه‌یت، قه‌ته‌ر ، ئیمارات)ن.