داننان بە شکستی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حکومەت لە بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک: بێمتمانەیی بە میدیای حکومەت دوو ئەوەندەی زیاد کردوە "
عەباس عەبدی، یەکێک لە کەسایەتییە ڕیفۆرمخوازەکان، بە توندی ڕەخنەی لە ئەدای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕێژیمی ئێران گرت و لە ڕۆژنامەی ئەعتەماددا نووسیویەتی ئەم میدیایە لە بەرهەمهێنانی هەواڵی باوەڕپێکراودا شکستی هێناوە، چونکە سەرنجی لەسەر گێڕانەوەی ڕاستییەکان نییە. ئەنجامی ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریدەخات زیاد 58%ی خەڵک متمانەیان بە هەواڵی ئەم میدیایە نییە.
لەکاتێکدا تەنها 27% بە متمانەپێکراوی دەزانن. بێمتمانەیی بەتایبەتی لای گەنجان و خوێندەواران و دانیشتوانی شارە گەورەکان زۆرە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی دەسەڵاتی میدیایی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە کۆمەڵگەیەکدا کە خوازیاری هەواڵی سەربەخۆ و ڕاستەقینەیە.