بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ئەکسیۆس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕاگرتنی کۆربلۆکە ڕەتکردووەتەوە.

ترەمپ ڕایگەیاندووە کە کۆربلۆکەکە هەر بەردەوام دەبێت تا ئێران ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی جێبەجێ بکات.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئێران پێشنیاری ڕاگرتنی  گه‌مارۆی کردبوو بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە تا ئێران ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی قبوڵ نەکات، گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ڕژێم هەر بەردەوام دەبێت.