سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی واشنتن بۆ خنکاندنی ئابووری ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەردەوامە.

بێسێنت لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: ئێمە بەردەوامین لە خنکاندنی ئەم ڕژێمە، پیشەسازی نەوتی ئێران لە ژێر پەستانێکی زۆردایە و توانای بەرهەمهێنانی کەم بووەتەوە.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا لە دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران توندتر بووە، بەتایبەت لە بەشە نەوت و وزەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، بێسێنت جەختی کردووەتەوە کە سیاسەتی خنکاندنی ئابووری ڕژێمی تێرۆریستی ئێران کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی نەوتی ئەم ڕژێمە.

شارەزایان پێیانوایە کە ئەم فشارانە دەبێتە هۆی زیاتر تەنگەژەیی ئابووری لە ناو ڕژێمی تێرۆریستی ئێراندا.