ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

خه‌ڵکی خۆڕاگری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بریندار و ڕه‌شپۆشه‌

خه‌ڵکی خۆڕاگری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان  بریندار و ڕه‌شپۆشه‌
ڕووداو 24

له درێژه‌ی ڕاپه‌‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیان له خه‌بات، هاوکات کوردێکی زۆر له هه‌موو شاره‌کان به ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان شه‌هید و بریندارکراون.

له سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌کانی کوردستانی  له ماوه‌‌‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، خه‌‌‌ڵکێکی زۆری مه‌‌‌ده‌‌‌نی به ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژیم شه‌‌‌هید و بریندار کراون. 
خه‌‌‌ڵکی  به ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژێم بریندار کراون، زۆریش که برینکه‌‌‌یان سه‌‌‌خته‌‌‌،  له ماڵه‌‌‌کانی خۆیان ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر له‌‌‌به‌‌‌ر هۆکاری ده‌‌‌ستگیرکردن ناچن  بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کان.

ڕژێمی  ئێران به چه‌‌‌کی قورس و هێزی زۆر، وه‌‌‌لامی داخوازیه‌‌‌کانی گه‌‌‌لی کورد ئه‌‌‌داته‌‌‌وه‌‌‌.

هاوکات له ٢١ی نوڤه‌‌‌مبه‌‌‌ر، ڕژێمی ئێران له شاری جوانڕۆ ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی له خۆیپشانده‌‌‌ران کرد و خه‌‌‌ڵکێکی زۆر شه‌‌‌هیدکران، هه‌‌‌روه‌‌‌ها زۆریش له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی ده‌‌‌ستگیران، ڕژێمی ئێران به کۆمه‌‌‌ڵ خۆپیشانده‌‌‌رانی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی جوانڕۆی له زیندانه‌‌‌کان شه‌‌‌هید کردووه، جه‌‌‌نازه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدکراوان ڕاده‌‌‌ستی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کانیان ناکاته‌‌‌وه‌‌‌. 

زۆریش له بیرندارانی شاری جوانڕۆ، به هۆی خوێنڕێزی و نه‌‌‌بوونی خوێن بۆ بریندارانی ته‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌ی ڕژیم شه‌‌‌هیدبوون. هاوکات ڕژێم ڕێگریکرد له بانگه‌‌‌واز بۆ هاتنی خه‌‌‌لکی شاره‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ بۆ جوانڕۆ بۆ خوێن به‌‌‌خشین بۆ بیرنداران

هاوکات ئه‌‌‌و پێنج کەسه‌‌‌ی بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ شه‌‌‌هیدکران، هه‌‌‌مان ڕۆژ،  به ئاماده‌‌‌بوونی هه‌‌‌زاران که‌‌‌س له مه‌‌‌ڕاسیمێکدا به وتنه‌‌‌ی دروشمی دژی ڕژێم به خاکسپێردران.

ئه‌‌‌مڕؤش خه‌‌‌ڵکی جوانڕۆ چاوه‌‌‌ڕێی وه‌‌‌رگتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ته‌‌‌رمی شه‌‌‌هیدانی بۆ کۆمه‌‌‌ڵکژووراوی ڕۆژی ٢١ی نوڤه‌‌‌‌مبه‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌ن. 


2 ساڵ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خه‌ڵکی خۆڕاگری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بریندار و ڕه‌شپۆشه‌

خه‌ڵکی خۆڕاگری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بریندار و ڕه‌شپۆشه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)