پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین
پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین
ئهمڕۆ ههینی مهکتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێکی بڵاوکردهوه، تێیدا هاتووه: بە ناوی لایەنگر و ئەندامان وسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە دوێنێ لە رێوڕەسمیکردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.
ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمربەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەینین.
پارتی دووپاتیش دهکاتهوه، که لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە وهەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵهەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین.