تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکی شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕوویدا کە بە هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵییەکان، ههواڵی کوردستان٢٤ زێلیمخان موتسۆیەڤ، پەرلەمانتاری کورد-ڕووسی، یەکێکە لەو کەسانەی کە لەم ڕووداوەدا بریندار بووە.
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
موتسۆیەڤ خەڵکی کوردە و لە ویلایەتی سمارای ڕووسیایە و وەک ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا کاردەکات.
ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە چێشتخانەکە پڕ بووە لە میوان، ئەمەش ژمارەی قوربانیانی بەرز کردووەتەوە.