سوپای ئەمریکا پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بەسەر ئاسمانی ویلایەتی کێنتاکییەوە ڕادەگەیەنێت
سوپای ئەمریکا پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بەسەر ئاسمانی ویلایەتی کێنتاکییەوە ڕادەگەیەنێت
وتەبێژی سوپای ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە لە میانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە ئاسمانیویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا، دوو هێلیکۆپتەری سوپای ئەمریکا پێکدادانیان کردووە.
نوندیس تورمان، وتەبێژی تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە، لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن "سپۆتنیک"ی ڕووسییەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە،"لە ئێستادا فەرماندەییەکە سەرنجی لەسەر چاودێریکردنی سەربازی و خێزانەکانیانە".
لای خۆیەوە ئەندی بێشێر، پارێزگاری ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، "ڕاپۆرتی پێشوەختەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکیپێگەیشتووە و پێشبینی دەکرێت قوربانیان هە بێت".
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی ویلایەتی کێنتاکیی و بەشی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری وەڵامی ڕووداوەکە دەدەنەوە وبەردەوامە و دەڵێت "لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاری زیاتر هاوبەش دەکەین. تکایە دوعا بۆ هەموو ئەو کەسانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە"
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە