٥٠ هاووڵاتی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە دیپۆرتی ئێران کرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز، دوێنێ یەکشەممە دووەم فڕۆکەی دیپۆرتکردنەوەی ٥٠ هاووڵاتی ئێرانی و چەند کەسێکی عەرەب و ڕووس، لە ئەریزۆنای ئەمریکاوە هەڵفری و سەرەتا لە میسر نیشتووەتەوە و ڕوس و عەرەبە دیپۆرتکراوەکانی دابەزاندووە و ئێرانییەکانی بردووەتە کوەیت و لەوێوە بە فڕۆکەیەکی کوەیتی گەێنراونەتە تاران.