هونەرمەند سەڵاح ڕەشید کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند سەڵاح ڕەشید خاوەنی سروودی ۳۱ی ئازارە لە تەمەنی ٨٤ ساڵی کۆچی دواییکرد.
مامۆستا سەڵاح، وەک کوڕی بنەماڵەیەکی ڕەسەن و هونەرپەروەری سلێمانی، نەک هەر تەنها هونەرمەندێکی بەتوانا بوو، بەڵکو وەک تێکۆشەرێکی دڵسۆزیش لە تاراوگە هەمیشە دەنگی ڕەسەنایەتی و خەباتی گەلی کورد بوو.