میرسیا جیۆانا جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا کردەوە.

‎ ‎لە بەیاننامەکەی ناتۆدا لە زاری جیۆاناوە هاتووە، "کە لە چوارچێوەی ڕووداوی جدیدا ئاسایشی جیهان، هاوبەشی نێوان هەردوو ڕێکخراوەکەیە بۆیە ئەوە شتێکی حەتمییە".

‎ جیۆانا جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگیدانی ناتۆ بە ستانداردکردن و کارکردنی هاوبەش دوو سوودی سەرەکین کە سوود بە پیشەسازی بەرگری یەکێتی ئەوروپاش دەگەیەنن.

‎ جێگری سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا کە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانیەکەدایە کە بنکەیەکی پیشەسازی بەهێزتر بۆ هاوپەیمانانی ئەوروپی هەبێت، جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی فراوانتری ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا و کارکردن شانبەشانی یەکتر وە بەتایبەت بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

ئامادەکردنی: لانە عەزیز حەمە