پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە خانەوادەی قوربانییانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شاری هەولێر کرد
وە دڵنیایی پێدان کە تاوانبار بە سزای یاساییی خۆی دەگات و مافیان پارێزراو دەبێت. هاوکات خانەوادەیقوربانییەکانیش سوپاسی بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و داوای بە سزا گەیاندنیتۆمەتبارەکەش دەکەن.
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە تاوانبار بە سزای یاسایییخۆی دەگات و گوتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتە خانەوادەی قوربانییەکان کەمافەکانیان پارێزراوە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی جێبەجێ دەکرێت".
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو سێ قوربانییە ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن و ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بەبابەتی نەتەوەییەوە نییە
سەبارەت بە داواکاریی گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگەیەکی دیکەی عێراق، پارێزگاری هەولێر ئاماژەیبەوە کرد کە ڕێز لە داواکاریی خانەوادەی قوربانییەکان دەگرن و لە چوارچێوەی یاسادا هەمووپشتیوانییەکیان دەکەن
هاوکات، خانەوادەی قوربانییەکان سوپاسی بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەوپشتیوانی و بەدەمەوەچوونەی لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا پێشکەشیان کراوە.