نوسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، دەنگۆی تیرۆرکردنی ناتانیاهۆ درۆیە، هەروەها تەندروستی باشە و خۆی بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی. بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی فرانس پرێس سەبارەت بە پەرەسەندنی دەنگۆی تیرۆرکردنەکە، نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: ئەمە درۆیە، سەرۆکوەزیران باشە 

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە کە گوایە لە تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تیرۆر کراوە.