لە کۆریای باشوور بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆریای باشوور ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا لە نزیک پەرستگایەکی بوزی لە شارۆچکەی یانگیانگ لە کەناری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوتەی یۆنهاپ، کار بۆ دەستنیشانکردنی قوربانییەکان بەردەوامە، بەو پێیەی سەرەتا وا دەزانرا هیچ کوژراوێک نەبووە، جگە لەو دوو کەسەی لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و فڕۆکەوانێکی تەمەن 71 ساڵ و میکانیکێکی تەمەن 54 ساڵ.

وە دەسەڵاتدارانی کۆریا ڕایانگەیاند کە کۆپتەرەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٠ :٥٠  خولەکی بەیانی ئەمڕۆ کەوتە خوارەوە و ئاگری گرتووە، لەکاتێکدا لە ئەرکێکی سیخوڕیدا بووە لە پێشبینی سەرهەڵدانی ئاگری دارستانەکاندا، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە خێرایی دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە، و ئاگری کۆپتەرەکە کوژاوەتەوە .

یەکێک لە بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەوانەکە و میکانیکەکە لەناو کۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هێشتا لەوێ گیریان خواردووە، هەوڵی دەرهێنانیان دەدرا، بەڵام بەهۆی ئەگەری تەقینەوەی زیاتر لە جەستەی هێلیکۆپتەرەکەدا، گەیشتنیان بەوان ئەستەمە.

دەسەڵاتدارانی ئاگرکوژێنەوە کۆپتەرێک و ٢٨ ماتۆڕی ئاگرکوژێنەوە و ١١٤ فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە.

جێگای سەرنجە کە هێلیکۆپتەری S-58T یەکێکە لە ئەمریکییەکان کە لەلایەن حکومەتە خۆجێیەکانی کۆریای باشوورەوە لە یانگیانگ و سۆکچۆ و گۆسیۆنگ بەکرێ گیراوە و ئەمەش یەکەم کەوتنەخوارەوەی ئەم جۆرە هەلیکۆپتەرە نەبووە، چونکە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕوویانداوە .
ئا:ئاهورا