هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندێکی کورد شاهۆ حوسێنی، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "بێلا چاو" ڕفێندرا.

 

شاهۆ حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوەیه‌‌‌، ئه‌‌‌و گۆرانییه‌‌‌ی بۆ پشتیوانیی له‌‌‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌‌‌زاییه‌‌‌تییه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و ئێرانگوتووه‌‌‌ و دواتر لەلایەن هێزەکانی حکوومەته‌‌‌وه‌‌‌ لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌‌‌نگاو بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، دوێنێ 23/1/2023، شاهۆ حوسێنی له‌‌‌ ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی خۆی له‌‌‌ شاری پاوه‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ کرماشانڕفێندراوه‌‌‌. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی گۆرانییه‌‌‌کی ڤیدیۆیی بە ناوی "بێلاچاو" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە، ئه‌‌‌و گۆرانییه‌‌‌ ڕه‌‌‌مزی شۆڕش و به‌‌‌رخودانی گه‌‌‌لانی چه‌‌‌وساوه‌‌‌یه‌‌‌.