‏‎فەرمانی دەست گیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرچوو

‏‎سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکردووە

‏‎فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لە بەغدا رایگەیاند، دادگا هەستاوە بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چونکە ئەو فەرمانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی.

‏‎سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق گوتیشی: "دەسەڵاتی دادوەری درێغی ناکات لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک کە لە تاوانی تیرۆرکردنی ئەواندا بەشداریی کردبێت."