ڕژێمی تیرۆریستی ئێران کە بەدکار و خوێنڕێژی لە ناوخۆ و دەرەوە ناسراوە، بەنیازی قەدەغەکردنی هاتوچۆی کەشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە گەرووی هورمز دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تێلەگراف، ئەم هەنگاوە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی دەریایی و ئابووری جیهانی لەو ناوچە ستراتیژییەدا دروست دەکات.

گەرووی هورمز بە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت دادەنرێت و هەر گۆڕانکارییەک تێیدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و تێکچوونی بازاڕەکانی وزە.

ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەم جۆره هەڕەشانە دەیەوێت سەرنج لە چەوساندنەوەی ناوخۆیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەدوور بگرێت و نائارامی لە ناوچەکەدا بڕژێنێت.