ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ڕژێمی تیرۆریستی ئێران، رایگەیاند کە تەنگەبەری هورمز ئێستا بەشێوەیەکی سنووردار کراوەیە.

ئەو پێشبینی کرد کە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەم زووانە ناچار دەبێت داوای ئاشتی بکات، ئەمەش دوای ئەو گوشارە سەربازی و ئابوورییانەی کە ئەمریکا سەپاندوویەتی.

تەنگەبەری هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا، لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە مەترسی لەسەر کراوە و چەندین جار هەڕەشەی داخستنی لێکراوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا ئامادەیی تەواوی هەیە و هەر هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسی ڕژێمە تیرۆریستییەکە بە توندترین شێوە وەڵام دەداتەوە.

  ئه‌مه‌ له کاتێکدا شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکا ده‌زانن هه‌ر ڕیکه‌وتتنێک له‌گه‌ڵ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هیچ سوودێکی نابێ  .

له‌گه‌ڵ ڕووداو ٢٤ بن، بۆ دواترین هه‌واله‌کان