ڕژێمی تیرۆریستی ستەمکار و خوێنمژ و دڵڕەقی ئێران ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ عومان واژۆ کردووە بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوێکی دەریایی کاتی بەناو تەنگەڵی ستراتیژی هورمزدا.

بەپێی میدیاکانی دەوڵەت، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕژێم، کازم غەریبابادی، ڕایگەیاند کە ئەم ڕێڕەوە بۆ ماوەیەکی سەرەتایی دوو تا چوار مانگ کار دەکات، لەکاتێکدا گفتوگۆ بەردەوامەکان ڕەنگە ماوەکەی درێژ بکەنەوە.

غەریبابادی "نادڵنیایی"ی کرد بە هۆکاری ئەم بڕیارە، چونکە ڕژێمی تیرۆریست نازانێت چ بارودۆخێک لە ڕێڕەوی ئاوی  ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە ئاماژە بەو ئەنجامە پێشبینینەکراوانەی کە لە سیاسەتە هەڕەشەئامێزەکانی خۆیەوە سەرچاوە دەگرن.

پێشتر، ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێم، پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ عومان سازاون  و لەوانەیە بەیاننامەیەکی هاوبەش بەم زووانە بڵاو بکرێتەوە.