ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەرەبەیانی دووشەممە ، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی فەرمی، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرد.

ئومێد بێهزاد، خوێندکاری کوردی ٢١ ساڵەی خەڵکی ئورمیە، بە تۆمەتی سێخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کرابوو؛ تەنیا بەهۆی بەکارهێنانی فلتەرشکێن و ئەندامێتی لە کەناڵی تێلێگرامی ئێران ئینتەرنەشناڵ.

پوریا سەفوەت،  ، بە هەمان تۆمەت و لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملێی لێ وەرگیرا و دواتر لەسێدارە درا.

هەرچەندە ڕۆژی شەممە دیوانی باڵای وڵات سزاکەی ئومێدی هەڵوەشاندبووەوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان بێ گوێدانە یاسا خۆیان سزاکەیان جێبەجێ کرد.

تەرمی هەردوو بەندکراوەکە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە، ئەمەش شێوازێکی دڕندانەی ڕژێمە بۆ زیادکردنی ئازاری دەروونی کەسوکاری قوربانیان.

ئەم لەسێدارەدانە بەبێ دادگاییکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ، نموونەیەکی ڕوونی کوشتنی دەوڵەتی و پێشێلکردنی مافی ژیان و دادپەروەرییە.

ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەردەوامە لە سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی خۆی و بەکارهێنانی ئەشکەنجە بۆ ترساندن و لەناوبردنی دژبەرانی، ئەمەش تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.