ڕژێمی تیرۆریستی ئێران جارێکی دیکە سیاسەتی خوێنڕێژی و ستەمکاری خۆی دەرخست و هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە خاکی کوەیت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لە نزیک گەرووی هورمز کەشتییەکی بازرگانی بە فیشەکێک وەدراوە کە گومان دەکرێت لەلایەن هێزەکانی ئەم ڕژێمە تیرۆریستییەوە ئەنجام درابێت.
ئەم هێرشە بێوێنەیە دووبارە نیگەرانییەکانی نێودەوڵەتی لەسەر هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانەی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران زیاتر دەکات کە هەموو ڕێکارەکانی یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بە دەستی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران دەکەن.