میدیاکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران ڕایانگەیاند کە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز نەکراوە.
له ئێران‌دا له ئێستادا چه‌ند لایه‌نێکی نادیار بڕیاڕ ده‌ده‌ن و بڕیاڕه‌کانیش دژ به‌یه‌ک و ناکۆکن.
ئەم ڕەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە باسی لە گفتوگۆی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە کردبوو. شایه‌نی باسه له ڕاپۆرتێکی ڕووداو٢٤ ، ئاماژه به ڕێکه‌وتن و ڕازیبوونی تیمی دانوستاندنی ڕژێمی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرایل ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاندرابوو.
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و وزە لە جیهاندا.
ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بەردەوام هەڕەشە لە داخستنی ئەم گەرووە دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
ئەم ڕژێمە کە بە تیرۆریزمی دەوڵەتی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی قازانجی سیاسی لە ڕێگەی ترساندنی وڵاتانی دراوسێ و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەدات.
خوێنه‌ری ڕووداو٢٤ بن، تاکه مێدیایی کوردیه که ڕاستیه‌کانی جه‌نگی ڕژێمی ئێران و ئیسرایل وه‌ک خۆی ده‌گه‌یه‌نێ!