هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر ئێران هەڵبوەشێندرایه‌وه‌،  ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران، ڕازی بووە بە ڕێککەوتنێک کە تەنگەبەری هۆرمز بەڕووی هاتوچۆی دەریایی بکاتەوە.

دوێنێ شه‌و، له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌ داوا له سه‌رانی ڕژێمی کران، ته‌نانه‌ت عه‌باس عه‌ره‌قچی کرا،  که‌ ماڵئاوای له بنه‌ماڵه‌‌که‌ی بکات، چوونکه ته‌واو، ئیدی ده‌رفه‌ت بۆ ڕژێمی ئێران نه‌ماوه‌، هه‌مان کات وێنه‌ و شوێن و لوکه‌شینی جێگه‌ی مانه‌وه‌یان بۆ مۆبایلی سه‌رانی ڕژێمی ئێران نارد!

ڕووداو٢٤ زانیویه‌تی عه‌ره‌قچی و قالیباف و تیمی وتوێژ ڕازیبوون به کردنه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌روی هورموز!

دوای ڕژێمیی ترسنۆکی و له‌رزیوی ئێران، هەڕەشەی داخستنی هۆرمزی کردبوو، کە دەروازەیەکی سەرەکی  جیهانه‌، ڕژێمی ئێران، تیمی دانسوتاند به‌ته‌واوی ڕازبوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هێرشێکی سەربازی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.

به‌ڵام کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌، ڕژێمی ئێران له‌لایه‌ن سوپاوه‌ کۆنتڕۆل ده‌کرێ، سه‌رۆکێکیان نییه خاوه‌نی ته‌واوی بڕیاڕ بێت! زیاتر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی قودس و سه‌رانی قودسی ئێران بڕیاڕ ده‌درێ و زۆرجار بڕیاڕه‌کان دژ به‌یه‌کن!

هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکە لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێراندا بووە.

ڕژێمی بەدکاری ئێران کە هەمیشە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و خەڵکەکەی لەسێدارە دەدات، ئەمجارە بە مەبەستی ڕزگارکردنی خۆی لە لێدانێکی وێرانکەر، ناچار بووە بە کردنەوەی هۆرمز.

ئەم ڕووداوە دەری دەخات کە فشارە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن ڕژێمی تیرۆریستی ئێران ناچار بە پاشەکشە بکەن.

بەڵام متمانە بەم ڕژێمە تیرۆریستییە ناکرێت، چونکە مێژوویەکی دوورودرێژی لە پێشێلکردنی بەڵێن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.