ئه‌وه‌ی له ئیسته‌مبولل ڕووده‌دات، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌ی به کوردی قسه‌بکات و خۆی به کورد بزانێ، ئه‌درێته‌ به‌ر شه‌قی تورکه‌ نه‌ژاد په‌رسته‌کان!

گەلێک پرسیار ورووژێنراوە کە ئایا تورکیا بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی لەگەڵ کوردان دەڕوات. بەڵام ڕاستییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕق و کینە بەرامبەر بە کوردان ڕەگی لە کەلتووری تورکیادا داکوتاوە و گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە  له تورکیا دوورە.

سەرەڕای ئەوەی کورد چەکیان داناوە و ئامادەیی خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕیوە، هیچ نیشانەیەک لە حکومەتی تورکیاوە نییە کە هەنگاوی جیدی بۆ باشترکردنی دۆخی ئاشتی ناوەبێت. بە پێچەوانەوە، مافە سەرەتاییەکانی کوردان وەک زمان هێشتا پێشێل دەکرێن.

لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا زمانی سۆمالیی لە بەرنامە فەرمییەکانیدا خستووەتە سەر ئینتەرنێت، بەڵام زمانی کوردی هێشتا قەدەغەیە. ئەمە دوو ڕوویی و ناڕاستیی ئەو حکومەتە دەردەخات کە بانگەشەی ئاشتی دەکات بەڵام هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی بۆ چارەسەر نانێت.

بەبێ ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی کوردان و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی ڕق و ستەم، ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە تورکیا دەستەبەر نابێت و ئەم پرۆسەیە تەنها شانۆیەکی سیاسی دەمێنێتەوە. ئه‌مه‌ نه‌ک ته‌نها، له ئێستادا دوور نییه پارتی کرێکاران بۆ لێدانی دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌کار بهێندرێ! ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ کوردستان.