سێنتکۆم ڕایگەیاند کە توانا سەربازییەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران تێکشکێنراوە و بەڵگەی ئەمەش کەمبوونەوەی چالاکییە دەریاییەکانی ئەم ڕژێمە لە گەروی هورمزە.
براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، پێشتر هەر کەشتییەکی ئەمریکا لە نزیک گەروی هورمزدا ٢٠ تا ٤٠ بەلەمی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەرەوپێش دەهاتن، بەڵام ئێستا تەنها دوو یان سێ بەلەم دەبینرێن.
کوپەر وتیشی: "ئەو ڕۆژە بەسەرچووە کە موشەکی گرانبەها بەکاربهێنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی درۆنەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران."
فەرماندەی سێنتکۆم ئاشکراشی کرد کە لە هەزاران ئامانجدا لە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران، تەنها لە یەک کەیسی مەدەنیدا لێکۆڵینەوە دەکرێت و ئەوانی دیکە هەموو سەربازی بوون.
ئەو بەرپرسە ڕوونیشی کردەوە کە ئۆپراسیۆنەکان کۆتاییان هاتووە چونکە سێ ئامانجی سەرەکی لە جەنگی دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەدەست هاتووە: لەناوبردنی توانای موشەکی، لەناوبردنی کارگەکانی دروستکردنی موشەک و درۆن، و لەناوبردنی توانای دەریایی.