بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێشتا بەردەوامە، سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکان لە تەنگاوی هۆرمۆز.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکەدا.

بەڵام هێشتا هیچ وردەکارییەکی ڕوون لەسەر ئەم ئاگربەستە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لەلایەن ئەمریکاوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لەسەر تەنگاوی هۆرمۆز و وڵاتانی ناوچەکە.