ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕایگەیاند کە پێشنیاری نوێی ئەمریکای بۆ گفتوگۆی ئەتۆمی لە بەر چاو دەگرێت و بە وردی دەیخوێنێتەوە.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی نوێی لە دژی تاران دەربڕیوە و جەختی لەسەر چەندین بەندە کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەم پێشنیارە تایبەتە بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و سنووردارکردنی چالاکییەکانی.
تا ئێستا وردەکارییەکانی پێشنیارەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشنیاری بۆ تاران ناردووە.
ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕایگەیاندووە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم پێشنیارە دوای تەواوبوونی پێداچوونەوە ڕادەگەیەنێت.