ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦، هێزەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی دەربکە لە سنووری شاری پیرانشار.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، هێزەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، ماڵی باوک و دایکی مانی عەبدوڵڵازادەیان گەڕاندووەتەوە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە.
مانی عەبدوڵڵازادە، گەنجێکی کوردە کە دوای دەستبەسەرکردنی ڕاستەوخۆ بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی نییە.
بنەماڵەی عەبدوڵڵازادە بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و هیچ لایەنێکی فەرمی ڕوونکردنەوەی نەداوە.