دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز هەڕەشەیەکی توندی لە دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران کرد.

ترەمپ ڕایگەیاند: ئەگەر ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە گەروی هورمز هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا، ئەوا ئێران لەسەر زەوی دەسڕینەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئێستا ئەمریکا چەک و جبەخانەی زۆر زیاتر لە پێشتر هەیە و باشترین بنکە سەربازی و چەکی لە جیهاندا هەیە.

ترەمپ وتی: دەتوانین ئەم چەکانە بەکاربهێنین ئەگەر پێویست بکات و هیچ هەڕەشەیەک بە بێ بەرپرسیار نەمێنێت.

ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن بە بەستنی گەروی هورمز و تێکدانی ئاسایشی بازرگانی نێودەوڵەتی.