دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاند کە لە دووشەممەوە ڕێنمایی کەشتییەکان لە تەنگەوە دەست پێ دەکات و هەر تێکدانێک ڕووبەڕووی وەڵامێکی بڕیارکراو دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی کان، ترامپ پێشنیاری نوێی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە و بە قبوڵنەکراوی ناوبردووە.

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نیشتمانی ئابووری کۆشکی سپی جەختی کردووەتەوە کە ڕێگای گەمارۆی دەریایی لە لایەن ئەمریکاوە فشاری زۆری لەسەر ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دروست کردووە.