ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشداریی داوە لە زیادبوونی شەپۆلی ئێعدامەکان لە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران.
ڕێکخراوەکە لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە، قەیرانی لەسێدارەدان گەیشتووەتە ئاستێکی شۆککەر و لە ئێستادا هەزاران کەس لە ڕیزی جێبەجێکردنی حوکمدان.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چالاکانی مافی مرۆڤ کردووە ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بەو ڕەوتە دەرببڕن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری لەم کردەوە ترسناکانە بکات.