ڕژێمی تێرۆریستی ئێران چەند پێشنیازێکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڕاستە کردووە، کە بەپێی سەرچاوەکانی کەناڵی جەزیرە لە سێ قۆناغی سەرەکی پێکهاتووە.

قۆناغی یەکەم بریتییە لە ڕاگرتنی جەنگ لە تەواوی ناوچەکەدا، لەگەڵ بەڵێنێکی دوولایەنەی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران و ئەمریکا بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر یەکتری.

قۆناغی دووەم داوای ڕاگرتنی تەواوەتی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ ساڵ، بەڵام ڕژێمەکە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی و لەناوبردنی دامەزراوەکانی ڕەت دەکاتەوە.

تا ئێستا وردەکارییەکانی قۆناغی سێیەم بەڕوونی بڵاو نەکراوەتەوە و چاوەڕوانی بڵاوکردنی زانیاریی زیاتر دەکرێت.

ئەم پێشنیازانە لە کاتێکدا دێن کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی تێرۆریستی ئێران و ئەمریکا لە ئاستێکی هەستیاردا بەردەوامە.