بەپێی ڕاپۆرتی میدیای فەرمی ئێران، حکوومەتی ئەم وڵاتە زیندانییەکی دیکەی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕێبەندان (ژانویه) لە سێدارە داوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕەخنەی توندی لە سێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێران دەگرن و پێداگری دەکەن کە ئەم کردارانە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤن.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لە بارەی ناسنامەی ئەم کەسەوە بڵاو نەکراوەتەوە و هۆکاری سێدارەدانەکەش بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیێندراوە.

شایه‌نی باسه‌، ڕژێمی ئێران به کۆمه‌ڵ خه‌ڵک له سێداره‌ده‌دات و ناوه‌، ناوه‌، که‌سێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که له‌ سێداره‌ دراوه‌، به‌ڵام له سێداره‌دانی هه‌زاران که‌سی به کۆمه‌ڵ ده‌شارێته‌وه‌.