لە سلێمانی کاتێ ئەختەر
سنگی کردە قەڵغانی گوللەی داگیرکەر
لە مهادبادی کۆمارەوە
هێمن وتی:
"ئەختەر پێشمەرگەی کۆڵنەدەر!
ئەختەر ئەی گوڵی نێو سەنگەر!
خوێنت دەتکێ لە دمی خەنجەر
دەگری بەری هێرشی ئەسکەر"
کەچی وا لە پاش حەفتا ساڵ
کەنیشکێکی مهابادی
ئاسکێکی لە خوێندا شەڵاڵ
پێشمەرگەیەک خەزاڵ.. خەزاڵ
لە سلێمانی
بە "بێ دکتۆر دەوا و دەرمان"
شەهید دەکرێ و خوێنی گەشی
دەبێتە تفی نەفرەت
بۆ تەوێڵی ترسنۆک و ڕووڕەشانی
هاوشانی داگیرکەران !