بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی ئایندە داوای پڕچەککردنی هێزەکانی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان هێزی بەرگریی کاری نیشتمانی، بە فەرمی داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی ئیسرائیل کردوە، یەکەکانیان بە چەکی پێشکەوتوو پڕچەک بکەن.ئەم داواکارییەی بزووتنەوەکە لە چوارچێوەی ئامادەکاریی پێشوەختە و ستراتیژێکی نوێدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەکە.
فەرماندەیی هێزی بەرگریی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە ئامادەن وەک هاوبەشێکی کاریگەر، هەماهەنگیی هەواڵگری و سەربازی لەگەڵ هاوپەیمانان ئەنجام بدەن، بە مەبەستی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرپەرچدانەوەی پیلانگێڕییەکانی تاران کە سەقامگیریی ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.