مارشی ئایندەی نیشتمان
مارشی فەرمیی نیشتمانی- بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان

بزووتنەوەی ئایندەین، بڵێسەی ڕۆژهەڵاتین
نەوەی مادی دێرین و، تیشکی ڕوونی وڵاتین
بۆ ڕزگاریی نیشتمان، یەکگرتوو  یەکدەنگین
دژ بە نەزانی  و داگیرکەر، لە سەنگەری گشت جەنگین
ئایندەی ئێمە، وورە و ئازادی و سەروەرییە
ڕێگەی شکۆی نەتەوە، تەنیا نیشتمان بەروەرییە!

لە بنەچەی میدیاوە، هێزی گەل دەهێنینەوە
تەختی ستەمی داگیرکەر، لە بن ڕادەماڵینەوە
ئێمە میراتگری مادین، خاوەن خاک و ناسنامەین
بۆ سڕینەوەی جەور وستەم ، گیانفیداو ئامادەین
نە بیروباوەڕی کۆن، نە دروشمی نادادی 
کوردایەتیی نوێ، ڕێمانە بەرەو لوتکەی ئازادی!

بزووتنەوەی ئایندەین، بڵێسەی ڕۆژهەڵاتین
نەوەی مادی دێرین و، تیشکی ڕوونی وڵاتین

وەلادەنێین بیری کۆن ، بەرەو زانست هەنگاو دەنێین
بۆ یەکسانی و دادپەروەری، نیشتمانی نوێ بنیاد دەنێین 
مافی هەموو چینی  گەل، سەروەریی یاسامانە
پێشکەوتنی کوردستان، ێبازو  دەستورمانە
ئێمە ڕەوتی نوێخوازین، دژ بە و مێژووە شێواوە
ئایندە  بۆ  گەل و نیشتمانە ، گەل بڕیاری بۆ داوە!

بزووتنەوەی ئایندەین، بڵێسەی ڕۆژهەڵاتین
نەوەی مادی دێرین و، تیشکی ڕوونی وڵاتین

ئایندەی کوردستانین بزووتنەوەی هەستان 
بۆ مافی نەتەوە بۆ ئازادی و نان و ژیان 
سامانی ئەم خاکە بۆ گشت گەل و نەتەوەیە 
ڕێگای نوێی ئایندە مژدەی ئەم  سەردەمەیە 
بۆ هەر کچ و کوڕێ  سەربەرزی و یەکسانی 

بزووتنەوەی ئایندەین، بڵێسەی ڕۆژهەڵاتین
نەوەی مادی دێرین و، تیشکی ڕوونی وڵاتین

ئایدیاو فەلسەفەمان، بیری ڕوونی ڕزگارییە
هێزی بەرگریکاریمان، قەڵای پارێزگارییە
داگیرکەر ڕادەماڵین، لە بست بە بستی ئەم خاکە
هەتا ئاڵا دەشەکێ، لەو لووتکە بەرز و پاکە
بڕیارمان داوە بەگیان بۆ ڕووناکی وبەرزی وڵات
نەمێنێ ستەم و تاریکی لە خاکی پاکی ڕۆژهەڵات

بزووتنەوەی ئایندەین، بڵێسەی ڕۆژهەڵاتین
نەوەی مادی دێرین و، تیشکی ڕوونی وڵاتین

تێبینی :- 
هەموو مافەکان پارێزراوە  بۆ بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان