ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و برینداربوونی ٣٠ پێشمەرگەی لێکەوتەوە.

ڕاگەیەندراوێکی توند لە بزووتنەوەی ئایندەی  کوردستانەوە

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی!

شەوی ڕابردوو، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و دەستدرێژیکارانەی ترو لەژێر پەردەی موشەکی بالیستیدا، بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ناوچەی سۆران کردە ئامانج. 

بەداخەوە لەم هێرشە ناڕەوایەدا ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و۳۰ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.

ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندە، بە توندترین شێوە ئەم پەلامارە ترسنۆکانەیە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین. ئەم تاوانە لە کاتێکدایە کە هاونیشتمانیانمان چ لە ڕۆژهەڵات و چ لە هەرێمی کوردستان، بێلایەنیی خۆیان لەم جەنگ و ململانێیانە ڕاگەیاندووە، بەڵام ڕژێمی تاران جارێکی تر سەلماندی کە تەنها زمانی خوێن و تیرۆر دەناسێت و جیاوازی لە نێوان سەنگەری پێشمەرگە و ناوچەی سڤیلدا ناکات.

وێڕای دەربڕینی قووڵترین هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان، بەڵێن دەدەین کە خوێنی ئەم قارەمانانە بەفیڕۆ ناچێت. هاوکات هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکەین چیتر لە ئاست ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانەی سەروەریی خاکی کوردستان بێدەنگ نەبن، چونکە ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.
سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کوردستان و نەمری بۆ شەهیدە قارەمانەکانمان.

بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
Www.Ainde.org