ئه‌مڕۆ ١ی ٩ی ٢٠٢٥، ناوه‌ندی گشتی  بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی  سه‌باره‌ت به    كۆنفرانسی  هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی له سلێمانی بڵاوکرده‌وه‌. ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه‌!!!

 

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان

ناوەندی گشتی 

  بەروار :01/09/2025 
      

ژمارە :  تایبه‌ت. 

كۆمكاری  عەرەبی  و  پرسی  سەربەخۆیی كوردستان 

لە چەند ڕۆژی ڕابووردوودا  كۆبونەوەیەكی گاڵتە جاڕیانە بە ناوی كۆنفرانسی  هاوپەیمانی سوسیادیموكراتی وڵاتانی عەرەبی بەسترا لە سلێمانی، وەكو خۆیان دەڵێن چەندین  پانێڵ و بابەت و پرسی ژنان باسی لێوەكرا، ئەمە بۆ ئێمە وەكو بزوتنەوەیەكی سیاسی لە ڕۆژ هەڵاتی كوردستان هیچ بەهایەكی سیاسی و جیهانی نییە, ئەم هاوپەیمانیەتیە كە چەندین وڵاتی عەرەبی تیایدا ئەندامن وتایبەتە بەو ڵاتە عەرەبیانەی كە سەربەخۆن و دەوڵەتیان هەیە .  لە ئەجێندای ئەو هاوپەیمانیەتیەدا ، فەلەستین  وەكو دەوڵەت بە ئەندام وەرگیراوە و ناوی وەكو دەوڵەت لەو هاوپەیمانیەتیەدا كە پێی دەڵێن ( كۆمكاری عەرەبی ) هاوتوە ئەوەی جێگای سەرنجە لە ڕۆژی بەستنی كۆنفرانسەكە لە شاری سلێمانی ئەم هاوپەیمانیەتیە ئامادە نەبوون دان بە سەر بەخۆیی كوردستاندا بنێت و لە دەستورەكەشیدا هاتوە كە پارێزگاری لە یەكپارچەیی دەوڵەتانی عەرەبی ئەندام  دەكەن و  هاو پەیمانیەتیەكە هیچ  قورسایی و سەنگێكی جیهانی نیەو لە ڕاستیشدا كۆمكارێكی  سیاسی نیە ئەوەندەی  كلتوری و بەرژەوەندی خوازی عەرەبیە و هیچ پەیەوەندەیەكی بە  كۆمەڵگەی كوردیەوە نیە ، جێی سەرسوڕمانە كە حزبە كوردیەكان بەشداری
ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە بە ئاشكراو ڕاشكاوانە دژی دۆز پرسی ڕەوای كوردە.
لە كاتێكدا دوو دەوڵەتی داگیركەر كە ئەندامن لەو هاوپەیمانیەتیەدا ( ئێراق و سوریا ) داگیركەری خاكی كوردستانن .  ئەوەی جێگای نیگەرانیە حزبەكانی وەكو حزبی دیموكرات و پەیەدەو یەكێتی چۆن چۆنی ئەندامن لە ڕێكخراوێكی ئاوادا كە دژی پرسی كوردن و پارێزگاری لە یەكپارچەیی

 ئەو دەوڵەتانە دەكەن كە كوردستانیان داگیر كردووە .ئێمە لە بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان بەشداری كردنی ئەم حزبە كوردیە تەقلیدیانە  دەخەینە ژێرپرسیار، كە ئایا بە چ مەبەست و بەرژەوەندەیەك بەشداری ئاوا كۆنفرانسێك دەكەن كە دژی بەرژەوەندی و پرسی كوردە لە هەر چوار پارچەی كوردستان .لە كاتێكدا ئەو كۆمكارە بە ناوی هاوپەیمان سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبیەوە، تەنانەت بە دێڕێكیش باسی داگیركاری و پرسی ڕەوای گەلی كوردناكەن لە ئەجێندای كارەكانیشیاندا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەم هاوپەیمانیەتیە تایبەتە بە  كۆمەڵگەی وڵاتانی عەرەبی. هاوكات جگە لەوەی كە كۆنفرانسەكە هیچ گرنگی سیاسی جیهانی و هەرێمی و تەنانەت ناوچەیشی نەبوو ، هەلًبژاردنی باڤڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی ئەو هاوپەیمانیەتیە لە ئێستادا كە بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و جیهان لە بەردەم ئەگەری گۆڕانكاری و شەڕو پێكداداندایە ، جێی گومانە و ئاماژەی ڕوون لە پشت  وردەكاریەكانیەوە هەیە. ئێمە لەوە تێگەشتوین كە یەكێتی وەكو حزبی دەسەڵاتداری باشوری كوردستان لە كام بەرەیەو ئەجێندای كام بەرە جێبەجێ دەكات لە ناوچەكەدا .  بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و تێڕامانە حزبی دیموكرات و پیەدە چی بەرژەوەندیەك دەیان بەستێتەوە بە و هاوپەیمانیەتیەوە.