سوپای پاسداران له پارێزگای خۆراسان شانهیهكی ههشت كهسی سهر به مۆسادی
ئیسرائیلمان دهستگیر كرد
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە: دوای ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە ورد و بەردەوامەکانیسوپای پاسداران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای قەزایی، هەشت کەسییان دەستبەسەر کردوە کەپەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبووە.
باسی لەوەشکردووە: ئەو کەسانە لە ڕێگەی فەزای ئەلیکترۆنییەوە مەشقی تایبەتیان پێکراوە، لە کاتیڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێراندا، شوێنە گرنگ و هەستیارەکان و زانیارییەکانیان بۆئەفسەرانی هەواڵگری مۆساد ناردووە.
ئاژانسەکە، ئەوەشی وتووە، دەستگیرکراوەکان بەنیازبوون ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی بەرپرسانی مەدەنیو سەربازی ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی ناوەندە گرنگەکانی شاری مەشهەدیان کردووەتە ئامانج.