ەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوە بە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ دەورلێدانەوەی سزاکانی پێشوو و بەردەوامبوون لە قاچاخکردنی نەوتی خاو كراوە.

بنكەی زۆرێك لەم کۆمپانیایانە لە هۆنگ کۆنگ، دوورگەکانی مارشال، یۆنان، ئیمارات، چین و دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانیایە.

هەروەها نەوتكێشە گەمارۆدراوەکان لەژێر ئاڵای پاناما، دوورگەکانی کوک، هۆنگ کۆنگ، گامبیا و ئانتیگوا و باربودا کاریان دەکرد، ئەمەش تاکتیکێکە کە ڕژێم بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی بارەکانی و دەورلێدانەوەی سیستەمی دارایی جیهانی بەکاریدەهێنێت.

ئەم سزایانە بەشێک لە ستراتیژیی بەرفراوانی واشنتۆن بۆ وشککردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی سپای تیرۆریست و تۆڕەکانی مافیای سەر بە خامنەییە؛ تۆڕەکانی کە لە ڕێگەی قاچاخی نەوت و سپیکردنەوەی پارە و دەورلێدانەوە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ملیارەها دۆلاریان خستۆتە گیرفانی حاکمانی گەندەڵەوە.