بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، مەسعوود بزشیتکیان، سەرۆککۆماری ئێران ده‌ڵی، ئەگەری  گواستنه‌وه‌ی پایتختی ئێران بۆ شارێکی دیکه پێشنیار کردووه، چونکە شارەکە ڕووبەڕووی کەمیی ئاوی جددی بووەتەوە.

قەیرانی ئاو خراپتر دەبێت

حکومەتی ئێران لەم دواییانەدا بەهۆی قەیرانی ئاو،  زۆر  قوتابخانە و فەرمانگە گشتییەکانی لە تاران داخست. بەرپرسان هیوادارن ئەمە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو، بەڵام کێشە گەورەکە هێشتا چارەسەرنەکراوە.

لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران، لانیکەم ٢٠ پارێزگا، له  ئێستادا ڕووبەڕووی کێشەی جددی ئاو بوونەتەوە. میدیاکانی دەوڵەتی ئێران هۆشدارییان دا کە یەکێک لە گەورەترین کۆگاکانی ئاوی ئێران تەنیا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەتوانێت بە تەواوی وشک بێتەوە.

شارەزایان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا بەشێکی تاوانبارە. پلەکانی گەرما لە ئێران لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە نزیکەی ٢ پلەی سەدی بەرزبوونەتەوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی ٢٠% دابەزیوە، بەپێی ئامارەکانی یونیسێف.

ڕژێمی ئێران ملیارەها دۆلاری بۆ تیرۆر خه‌رج ده‌کات، هه‌روه‌ها هیچ بۆ گه‌لانی ئێران 

لە کاتێکدا خەڵکی ئێران بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن، ڕێژیم بەردەوامە لە ڕشتنی پارە بۆ ناو گروپە تیرۆریستییەکان لە لوبنان، سوریا، یەمەن و غەززە.

 

سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی  ئێران لەبەردەم هەڵبژاردنێکی ڕووندایە: بەردەوام لە دابینکردنی بودجە بۆ توندوتیژی لە دەرەوەی وڵات، یان دەست بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە ناوخۆدا. خەڵکی ئێران شایەنی ئاوی پاکن نەک شەڕی زیاتر.